سبه‌ى چوارشه‌ممه 10 ى 4 ى 2019 ، پاله‌وانێتى بلیاری یانه‌كانى كوردستان ، به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پاله‌وانێتیه‌كه سبه‌ى كاتژمێر 1 ى نیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ئای سن له‌شاری دهۆك ده‌ست پێده‌كات و له‌ڕۆژانى 11 ، 12 ى 4 ى 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت
پاله‌وانێتى بلیاردی یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شداری 32 یانه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، كه‌ته‌واوی یانه‌كان له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدارن و له‌هه‌ر سێ ڕۆژى پاله‌وانێتیه‌كه‌دا یاریزانانى یانه‌كانى به‌شداربوو ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی خولی كوردستان ده‌كه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.