گه‌نجێكی كورد توانی براوه‌ی قایشی زێرین بێت له‌یاری هونه‌ره جه‌نگیه‌كان، محه‌مه‌د وه‌لید محه‌مه‌د شه‌ریكه كوره لاوی ته‌مه‌ن 24 سالی شاری هه‌ولێر، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015 به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئاستی وه‌رزشی خۆی له‌یاری هونه‌ره جه‌نگیه‌كان رووی له‌هانده‌ران كردوه، ئه‌و یاریزانه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو توانی به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی ئیتالیا بكات كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوی وارۆس فیت كیگش سازكراو
محه‌مه‌د وه‌لید له‌یاری كۆتایی له‌كێشی شه‌ست و شه‌ش كیلۆگرامی رووبه‌رووی یاریزانی ئیتالی ئه‌لیسۆ كارش پالۆمبۆ بویه‌وه، دوای نمایشێكی به‌هێز محه‌مد وه‌لید توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه ئیتالیه به‌ده‌ست بێنێت و براوه‌ی نازناوی قایشی زێرینی پاڵه‌وانیه‌تی ئیتالیای كراوه بێت
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د وه‌لید دووپاتیكرده‌وه شانازی ده‌كه‌م وه‌ك كوره كوردێكی شاری هه‌ولێر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ره‌خساو توانیم به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی ئیتالیای كراوه بۆ یاری هونه‌ره جه‌نگه‌یان بكه‌م و براوه‌ی قایشی زێرین بم، به‌لێنیش ده‌ده‌م له‌داهاتوو به‌ئالای كوردستان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداربم، پێویسته بوترێت ئه‌و یاریزانه له‌ئێستادا بۆ دوو تیپی ئیتالی و ئه‌ڵمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو ڕاهێنه‌ری بیانی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌دات، له‌وانه سهڤاریۆ گابریل و مارك بوچۆلزی ئه‌ڵمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.