لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، كه‌تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات بەمەبەستی دانانی پلانی کارکردنی لیژنەکە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتووی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبونه‌وه
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دانانی پلانی کارکردنی چوار ساڵی داهاتووی لیژنەکە کرد،و هەموو ئەو پڕۆژە و پێشنیازانە خرانە ڕوو کەپەیوەستن بەهێزەکانی بەرگری و هێزەکانی ناوخۆ و باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستاندا هاتووه ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ڕاو بۆچوونەکانیان خستەڕوو و بەچڕی گفتوگۆیان لەبارەی خاڵەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کرد و بڕیاریاندا بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.