ده‌ست به قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی شه‌قامی بازنه‌یی ١٥٠مه‌تریی شاری ھه‌ولێر كرا، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له رێگه‌ی به‌حركه تا شه‌قامی پیرمام و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌قامی كۆیه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كرمانج ده‌شته‌كی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی ھه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی شه‌قامی بازنه‌یی ١٥٠مه‌تریی شاری ھه‌ولێر كرا، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له رێگه‌ی به‌حركه تا شه‌قامی پیرمام و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌قامی كۆیه جێبه‌جێ ده‌كرێت، دواتر به ده‌وری شاری ھه‌ولێردا ده‌چێت تا كۆتایی دێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریی ھه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی گرینگه، چونكه درێژییه‌كه‌ی ٧٠ كیلۆمه‌تره و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ھه‌ولێر به سه‌نته‌ری شاره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، جگه له‌وه‌ش سیمایه‌كی جوانتر به پایته‌خت ده‌به‌خشێت و ئاسانكاری زۆر بۆ ھاووڵاتیان و شوفێران ده‌كرێت له ھاتوچۆكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.