له شه‌قامێكی شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌سترێژی گوللـه‌وه كه‌سێك به سه‌ختی برینداركراو له‌كاتی گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
نەقیب سەركەوتت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، دەستدرێژی گولە لەكەسێك كرا و لەلایەن ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیك له‌و رووداوه گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.
گوتیشی، تەرمی كەسەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستووەتەوە و تائێستاش ناسنامە و تەمەنی ئەوكەسە نازانن و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایش لەشوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە.
به گوێره‌ی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ده‌ڵێن: چوارکەس لەسەر مامەڵەی ئۆتۆمبێل بۆتە ده‌مه‌قاڵیان و بەبێ ئەوەی شەڕ لەنێوانیاندا ڕووبدات لە ناو خۆیاندا بووە بە شەڕیان، دواتر کەسێکیان چوار فیشەکی بە یەکێکی دیکەیانەوە ناوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.