له چیاى برادۆست ته‌رمى گه‌نجێك به‌ناوى (ئه‌نه‌س محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ده‌دۆزرێته‌وه به گوێره‌ى لێدوانى كه‌سى نزیكى كوژراوه‌كه گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژرابێت.
ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند : دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له چیاى برادۆستى ده‌ڤه‌رى سۆران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژراوه تیمه‌كانمان ده‌ستیان كرد به پشكنین و لێكۆلینه‌وه هه‌روه‌ها ئێستا ته‌رمى گوژراوه‌كه له پزیشكى دادوه‌رییه
به ووته‌ى براى كوژراوه‌كه كه بۆ كوردستان تیڤى دوا" گومان ده‌كرێت براكه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌ویى و زار كوژرابێت، هه‌روه‌ها به گوێرى ووته‌كانى براى قوربانییه‌كه گومان لێكراوان خه‌ڵكى گوندى خه‌لان بیاون، سه‌ربه ناحییه‌ى خه‌لیفان ، ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى زه‌ویى و زاریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نه‌س محه‌مه‌د هه‌بووه .
رائیدى پۆلیس سه‌عدوون هاودیانى ووته بێژى پۆلیسى سۆران ئاماژاه‌ى به‌وه‌دا كه فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ گومان لێكراوان ده‌رچووه و په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه
ئه‌نه‌س محه‌مه‌د له دایك بووى ساڵى 1997 ى گوندى بله‌نگه‌رى سه‌ربه شارۆچگه‌ى سۆرانه ئه‌مرۆ ته‌رمه‌كه‌ى له چیاى برادۆست دۆزرایه‌وه
ئاماده‌كردنى: كه‌لسوم شوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.