Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 04:35

یارى نێوان دەربەندیخان و پێشمەرگەى سلێمانى ئاڵۆزیى لێکەوتەوە

هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران
کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە یارى نێوان هەردوو یانەى دەربەندیخان و پێشمەرگەى سلێمانى کە لە یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، دواتر گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاندەرانى یانەی دەربەندیخان و هێزە ئەمنیەكانى لێکەوتەوە.

پاش کۆتای هاتنی یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌ نێوان پۆلیس و هانده‌رانی یاریگا  روویداوه‌ و به‌هۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسك رێژ به‌شێك له‌ هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، هاندەرێكی یانەی دەربەندیخان ویستویەتی بچێتە نێو یاریگاكە بۆ لای یاریزانەکان.

بەڵام ژمارەیەک لە هاندەران بەهۆى بەکارهێنانى غازى فرمێسک رێژ و بەرکەوتنى زەبرەوە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە، لە بەرامبەردا زیان بەر بەشێک لە کورسى و پێداویستى یاریگاکە گەیشتووە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.