Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:58

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دەلال پیرۆز ده‌کات

بە هیواین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكه‌وێت
کوردستان TV
#7
100%


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (13)ھەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (تەلەڤزیۆنی دەلال لە زاخۆ) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی  بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال..
 
بەبۆنەی (13)ھەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی(تەلەڤزیۆنی دەلال لە زاخۆ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، ھیوای هەمیشە بەردەوامی و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین.  
 
تەلەفزیۆنی دەلال، وەكو كەناڵێكی ناوخۆیی لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی، هەروەها شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی هەردەم لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ داكۆكیكردن لە دۆزەی رەوای گەلەکەمان و پێکەوەژیان و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و  زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی، بۆیە مایەی رێز و دەستخۆشییە.

لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان،  پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوام و تەواوی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ دووپات دەكەینەوە و بە هیواین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون و هەنگاوی زیاتر لە كارەكانتان بنێن و وەکو ھەمیشەش لە خزمەت خەڵک و خواست و داواکارییەکانی دەڤەرەکە و لە ئاست پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی پارتیمان و بەرنامە خزمەتگوزاریەکەی دابن.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2019/4/9

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.