شه‌وی رابردوو ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى چوون له‌قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتى تۆمار كرد
تۆتنهام له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى مانچسته‌ر سیتى توانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر
له‌تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ى مانچسته‌ر سیتى باشتر ده‌ركه‌وت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆماركردنى گۆڵ ، له‌خوله‌كى 13 شدا لێدانێكى سزا بۆ سیتى هه‌ژمار كرا و ئه‌گوێڕۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌لێدانه سزاكه و نه‌یتوانى گۆل تۆمار بكات
له‌تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا تۆتنهام جیاواز له‌تایمی یه‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌شى یارییه‌كه و له‌خوله‌كى 78 دا مین سۆن توانى گۆل بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات
یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆتنهام به‌كۆتا هات
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له 17 ى 4 ى 2019 له‌یاریگای ئیتحاد تایبه‌ت به‌یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.