ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/4/2019 یاریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنزلیگ) له قۆناغی هه‌شته‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌ئه‌نجامدانی دوو یاری لوتكه كه بێگومان سه‌رتاسه‌ری هه‌وادارانی تۆپی پێ له جیهان چاوه‌ڕێی به‌رزترین ئاست و هونه‌ریه‌كانی ئه‌م یاریه‌ن .
ئه‌یاكس ئه‌مستردام - یۆڤانتس
كاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و به‌كاتی كوردستان له یاریگای یۆهان كرۆیف له‌شاری ئه‌مستردام یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی میوانداری یانه‌ى یۆڤانتسی ئیتالی ، ناوبژیوانی ئیسپانی كارلۆس دی سێرا گراندی ئه‌م یاریه به‌ڕێوه‌ده‌بات ، له مێژووى چامپیۆنزلیگ هه‌رده‌م یاریه‌كانی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه لوتكه‌ن به‌ڵام باڵاده‌ستی هه‌رده‌م بۆ یانه‌ى یۆڤانتس بووه ، له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه 12 جار له‌گه‌ڵ یه‌ك یاریان كردووه 6 جار یۆڤانتس براوه بووه ، 2 جاریش یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مستردام له 4 یاریش به‌رامبه‌ربوون ، یۆڤانتس 15 گۆڵی تۆماركردووه به‌رامبه‌ر 9 گۆڵ بۆ یانه‌ى ئه‌یاكس .
یانه‌ى ئه‌یاكس یه‌كێكه له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له‌دروستكردنی یاریزانان و دواتر فرۆشتنیان بۆ یانه‌كانی دیكه‌ى ئه‌وروپا ، قوتابخانه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ش كانیاوێكی به‌رده‌وامی دروستكردنی یاریزانان ، له‌م وه‌رزه‌ى چامپیۆنزلیگ یانه‌ى ئه‌یاكس ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد له قۆناغی گروپه‌كان دواتر له قۆناغی 16 هه‌موو جیهانی تووشی شۆك كرد كاتێك توانی یانه‌ى ریال مه‌درید دووربخاته‌وه هه‌رچه‌نده له‌ناو یاریگای خۆی دۆڕا به‌ڵام له‌ناو یاریگای سانتیاگۆ توانی 4-1 بباته‌وه و بگاته قۆناغی هه‌شته‌م ، پێكهاته‌ى ئه‌م یانه‌یه پێكهاته‌یه‌كی لاوه و هه‌ماهه‌نگی نێوان یاریزانه‌كان زۆر به‌هێزه ، راهێنه‌ر ئیرك تین هاگ به‌باشترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی ده‌كات و باشترین توانای هونه‌ریان لێ وه‌رده‌گرێت ، پێكهاته‌ی ئه‌یاكس له گۆڵپارێز ئۆنانا و به‌رگریكاران دی لێخت و تاگلافیكۆ و دانی بلێند و یاریزانانی هێلی ناوه‌راست فرانك دی یۆنگ و ڤان دی بیك و شۆنێ و زه‌یاش و هێرشبه‌ر تادیچ له‌گه‌ڵ بوونی یاریزانی به‌ئه‌زموون هۆنتلار پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه و راهێنه‌ر شێوازى یاریكردنی دیاره كه تۆتال فوتبۆله ، هانده‌رانی ئه‌یاكس گه‌شبینین به‌م تیپه كه بگاته قۆناغی پێش كۆتایی به‌تایبه‌تی دوای دوورخستنه‌وه‌ى ریال مه‌درید.
یانه‌ى یۆڤانتس چاوى لهنازناوهكهیه و ئه‌م وه‌رزه دوا ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م راهێنه‌ر ماسیملیانۆ ئه‌لیگری بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه ئه‌گینا له‌كاره‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه ، كه‌سایه‌تی خانمه پیره‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌دیاركه‌وت له‌دوای دۆڕاندن به ئه‌نجامی 2-0 بردنه‌وه به‌ئه‌نجامی 3-0 كارێكی ئاسان نه‌بوو به‌ڵام پلانی راهێنه‌ر و ئاستی یاریزانه‌كان به تایبه‌تی كریستیانۆ رۆنالدۆ ریمۆنتادایان تۆماركرد و ئه‌و به‌ربه‌سته زه‌حمه‌ته‌یان بڕی ، له‌م یاریه راهێنه‌ر ئه‌لێگری ده‌زانێت ئه‌ركی ئاسان نابێت بۆیه ده‌بێ به‌هه‌موو توانایه‌كی یاری بكات به تایبه‌تی له‌یاری چوون ، گه‌ڕانه‌وه‌ى كریستیانۆ له كاتێكی گونجاو بوو به‌ڵام زه‌حمه‌ته راهێنه‌ر سه‌ركێشی بكات و له‌سه‌ره‌تاوه یاری پێبكات ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 100% ئاماده نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر كریستیانۆش یاری نه‌كات ئه‌وه كێشه نییه چونكه یۆڤانتس خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك یاریزانی لێهاتووه چ له‌هێلی به‌رگری وه‌ك بۆنۆچی و كلینی و ساندرۆ یان له هێلی ناوه‌راست وه‌ك دیبالا و پیانیچ و بینتاكۆر و خدێره و ماتویدی یان هێرشبه‌ران وه‌ك مانزۆكیچ و مۆیس كین كه هێرشبه‌رێكی لاوی به‌توانایه ، ئه‌لێگری هه‌موو جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگه چونكه نازناوى خولی ئیتالیای مسۆگه‌ركردووه .
سالار جه‌لال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.