به ھۆی زۆری رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه و ده‌رچوونی له چه‌ند ده‌رچه‌یه‌كی به‌نداوه‌كه‌وه، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران و رۆژانه بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه و گرتنی وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نانه‌دا، ژماره‌یه‌كی زیاتری گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
به‌نداوی دوكان له‌ئێستادا زیاد له ئاستی خۆی ئاوی تێدایه و حه‌وت ملیار مه‌ترسێجای تێپه‌ڕاندووه و له چركه‌یه‌كدا زیاتر له ھه‌زار مه‌ترسێجا ئاو ده‌ڕژێته به‌نداوه‌كه‌وه، به‌و ھۆیه‌شه‌وه ئاوی ده‌ریاچه‌كه سه‌رڕێژی كردووه و به‌رپرسانی به‌نداوه‌كه‌ش ئاوی زیاتریان به‌رده‌ده‌نه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له ھه‌ر مه‌ترسی و رووداوێك.
زیادبوونی ئاوه‌كه و به‌ردانه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاتری ئاو، زیانی به به‌شێكی زۆری پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و به‌شێكی زۆریان ژێرئاو كه‌وتوون، بۆیه له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن ده‌چنه نزیك به‌نداوه‌كه بۆ بینینی ده‌رچوونی ئاوی به‌نداوه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و دوو ده‌رچه‌یه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌ھێز ئاوه‌كه له قه‌دپاڵی شاخێكی ته‌نیشت به‌نداوه‌كه‌وه فڕێده‌داته ده‌ره‌وه.
له مێژووی به‌نداوه‌كه‌دا كه له ساڵی ١٩٥٩ دروستكراوه، ئه‌وه دووه‌مجاره ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌رز ببێته‌وه و بگاته ئاستی پڕبوون، جاری یه‌كه‌م له ساڵی ١٩٨٨ بووه و ئه‌مساڵیش بۆ جاری دووه‌م گه‌یشته‌وه ئه‌و ئاسته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.