Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 23:07

کوڕێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت

كوڕەكە چەند چەقۆیەكی لەباوكی داوە
کوردستان TV
100%


بەیانی ئەمڕۆ 10-4-2019 لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی كوشت و هەڵھات

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی كوژراوەكە کە ناوی (أ ، ف ، ح – لەدایكبوی 1968) بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  كه‌ بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، كوژراوەكە كێشەی خێزانی هەبووەو ماوەی دوو مانگ دەبێت لەهاوسەرەكەی جیا بۆتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ كوڕەكەیدا بووە بەدەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا كوڕەكە چەند چەقۆیەكی لەباوكی داوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش روداوەکە تۆمەتبار هەڵھاتووەو هێزەكانی پۆلیس لەلێكۆڵینەوەو گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەکە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.