Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 23:06

ھۆشیاری بە شۆفێری پاسەکان دەدرێت

بەپسوڵەی سەرپێچیکردن سزاده‌درێن
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى هۆشداری به‌شۆفێری پاسه‌كانى گواستنه‌وه‌ى قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان ده‌دات 

رائیدی ھاتوچۆ و سەرۆکی لیژنەی ھاتوچۆی قوتابیان  چالاک سەڵاح ڕایده‌گه‌ێنێت ؛ دایکان و باوکان سکاڵایان کردووە لەسەر زۆری ژمارەی قوتابیان لەناو پاس و تاکسی لەکاتی گواستنەوەیان بۆ قوتابخانه‌ و نەگەڕاندنەوەی کرێی ھاتوچۆی قوتابخانه‌كان لە رۆژانی پشوو، لیژنەکە بەدواداچوونی کردووە دەرکەوتووە کە بەشێک لە شۆفێری پاسەکان ئەوبڕەیان نەگەڕاندۆتەوە.


وتی؛ پێشتر شۆفێرانی گواستنەوەی قوتابیان ئاگادارکراونەتەوە کە ھێندەی ژمارەی کورسیەکان قوتابیان بگوازنەوە و ھەرشۆفێرێکیش قوتابی زیاد ھەڵبگرێت بەپسوڵەی سەرپێچیکردن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سزا دەدرێت.


وتیشی؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی دورو نزیکی خوێندکار لە خوێندنگەکەیەوە کراوەتە پێوەر بۆ دیاریکردنی نرخی ھاتوچۆکردن، ھەروەھا بڕی ئەو پارەی کە پێویستە لە رۆژەکانی پشووی مانگی سێ بگەرێنرێتەوە، دیاریکراوە.


راشیگەیاند؛ بڕی ئەو پارەی لەرۆژانی پشووی مانگی سێ پێویستە لەلایەن شۆفێری پاسەکان بیگەڕێنێتەوە بۆ خوێندکاران، ھەر شۆفێرێک نەیگەڕێنێتەوە و سەرپێچی بکات روبەروی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 
سەرۆکی لیژنەی ھاتوچۆی قوتابیان داوا لە دایکان و باوکان دەکات لەکاتی ھەبونی سەرپێچی و نەگەڕاندنەوەی پارەی رۆژە پشوەکان لەرێی ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) یاخود پەڕەی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پەیوەندی بە لیژنە ھاوبەشەکانەوە بکەن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.