ن/ مینا ته‌ها
هه‌ندێك وشه و وته هه‌یه له لایه‌ن تاكی كوردییه‌وه به‌كار ده‌هێندرێت یا ده‌ری ده‌بڕن كه ئاستی رۆشنبیر و تێگه‌یشتنی كه‌سه دیاری ده‌كات، زۆرجار له شێوازی قسه‌كردن یا گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا تێده‌گه‌ی كه پێویسته چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، چونكه ئاستی كه‌سایه‌تی له ده‌ربڕینی ره‌نگ ده‌داته‌وه.
زۆر وشه هه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بچووكتر ده‌كاته‌وه یا له هیبه‌تی ده‌دات، ره‌نگه له سه‌ره‌تاوه ئه‌م جۆره وشانه هیچ پێوه‌ر و پاشخانێكی رێزمانی كوردی نه‌بووبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگه یا دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه هه‌ندێك وشه ده‌خزێنه ناو زمانه‌وه كه له راستیدا خزمه‌ت به مه‌زنایه‌تی مرۆڤ ناكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی له شكۆی مرۆڤایه‌تی ده‌ده‌ن.
ئێستا ده‌بینین كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خی به زمان و شێوازی دیالۆگ داوه كه خه‌ریكه ده‌بێته كلتوور، هه‌ندێك جاریش وشه‌ی واهه‌یه كه ته‌رك كردنی ئه‌سته‌مه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه ده‌شێ ئاستی تێڕوانین یا جۆری بیركردنه‌وه هۆكار بێ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وشانه و رۆژ له دوای رۆژیش په‌ره ده‌سێنێت، سه‌یره‌كه له‌وه دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ووشه‌ی نه‌گونجا ده‌رده‌بڕن له مانا راسته‌قینه‌كه‌ی تێناگه‌ن و به شانازییه‌كی زۆریشه‌وه چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌تا زۆرێك له كه‌سانی قه‌له‌م به‌ده‌ست و رۆشنبیر و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له مامۆستاكانی زانكۆش، به ده‌ست ئه‌م بابه‌ته‌وه گیریان خواردووه.
لێره زیاتر مه‌به‌ستمه تیشك بخه‌مه سه‌ر وشه‌ی (ژنم، ماڵه‌وه‌مان، خێزانم، دایكی منداڵان) و چه‌ند وشه‌ی دیكه‌ی هاومانا، له‌كاتێكدا جوانترین مانا بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌م وشانه ( هاوسه‌رم)ه.
هه‌ندێك له پیاوان له جیاتی ئه‌وه‌ی به شانازییه‌وه بلێن هاوسه‌رم یا هاوژینم، كه به‌خشینی مهزڤنایهتییه به ئه‌وه كه‌سه‌ی هاوسه‌رین و هاوژینێتی، وشه‌ی دایكی منداڵان، خێزانم، منداڵه‌كانمان، ماڵه‌وه‌مان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مانه و چه‌ندین نموونه‌ی دیكه، كه له زمانی كوردی جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه، لێره‌دا پێویسته له پیاوان بپرسین بۆ چی وشه‌ی (هاوسه‌ر) به كار ناهێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی له میدیا و سمینار‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان، قسه‌ی بریقه‌دار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك له نمایشی سمینار ته‌واو ده‌بن یه‌كسه‌ر ده‌چنه‌وه سه‌ر ژیان و بیر كردنه‌وه‌و رۆئیا و دونیا بینی راسته‌قینه‌ی خۆیان و زاراوه‌ی (ماڵه‌وه‌مان) له بڕی (هاوسه‌ر)م به كار دێنێت.
هاوسه‌رگیری و چه‌مكی هاوسه‌رییه‌تی، واته په‌سند كردنی پێگه‌یه‌كی نوێ و دروستكردنی ژیانێكی هاوبه‌ش، كه له‌لایه‌ن دوو تاكی ره‌گه‌ز جیاوازه‌وه به كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی پێك ده‌هێنرێت، واته به گشتی له هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، نكۆڵی لێ نه‌كراوه و ژیانی هاوسه‌رییه‌تی گرنگه وه‌ك گشت پێداویستییه‌كان، بۆ به‌رده‌وام بوونی مرۆڤ له ژیاندا، له كاتێكدا (هاوسه‌ر) ئه‌و وشه گونجاوه‌یه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پیاوانه‌وه به شتێكی عه‌یبه داده‌نرێت، یا كاریگه‌ری لاسایی كردنه‌وه و زۆر به كار هێنانی جێگره‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه بێت له كۆمه‌ڵگا، ره‌نگه فێر بووبن یا وا راهاتبن كه كاتێ باسی هاوسه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بێت بڵێن (دایكی منداڵان) و ئه‌گه‌ر منداڵیشیان نه‌بێت بڵێن خێزانم یا ژنه‌كه‌م.
كاتێك بمانه‌وێت گرنگی به دیارده‌یه‌ك بده‌ین ده‌بێ ئاراسته جیاوازه‌كان له به‌ر چاو بگرین و تێبگه‌ین كه دیارده‌كان چۆن په‌یدا ده‌بن و له گرنگی و مێژووی دیارده‌كان دڵنیا ببینه‌وه، و بتوانین به یارمه‌تی زانست و فه‌ڵسه‌فه، ئه‌و ئاستانه لێك جیا بكه‌ینه‌وه، له كوتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو میوانێكی بیانیت بۆ هات و ویستت ( ماڵه‌وه‌مان له ماڵ نین)ی بۆ وهربگێری، چی ده‌ڵێی؟.
كوردستان/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.