سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ خزمەتكردنی قوربانییانی جینۆساید ئەنجامی دەدەین، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، كەسوكاری قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.
ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ خزمەتكردنی قوربانییانی جینۆساید ئەنجامی دەدەن.
ڤاڵا فەرید راشیگەیاند، ھەنگاوی یەكەم، تاوانبارانی جینۆساید دادگایی كراون و لە ھەنگاوی دووەمیش، وەك سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن، كەسوكاری قوربانییانی جینۆساید له كوردستان به شێوهیهكی گشتی ههروهها له عێراقیش قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.