پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر قوشته‌په‌یه سەقفی مزگەوتێک کە لە قۆناغی دروستکردندایە داڕما.
كاروان خۆشناو وته‌بێژی پێشووی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سێ وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك گرده‌ڕه‌شه كه له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر قوشته‌په‌یه، له‌كاتی كۆنكرێتكردن سه‌قفی مزگه‌وتێك داڕما و شه‌ش كرێكار زامداربوون.
شایه‌نی باسه له وێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه برینداره‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.