پۆڵكه (به‌زالیا)، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه گه‌وره و بچووك ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا تامی خۆشی ئه‌م سه‌وزه‌یه نییه كه تایبه‌تمه‌ندی پێده‌به‌خشێت، به‌ڵكو سوودی ته‌ندروستی زۆره، ئه‌مه‌ش به‌شێك له سووده‌كانی پۆڵكه‌یه:
یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئاسنه
كه‌می ئاسن له جه‌سته‌دا یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره دیاره‌كانی تووشبوون به ئه‌نیمیا (كه‌م خوێنی)یه، هه‌ر بۆیه خواردنی به‌زالیا بۆ كه‌م خوێنی به‌سووده، چونكه بڕێكی چاك له ئاسن ده‌به‌خشێت به‌جه‌سته و یارمه‌تی ئۆكسجین ده‌دات له گواستنه‌وه‌ی بڕێكی گه‌وره له خڕۆكه سووره‌كانی خوێن و پته‌وكردن و به‌هێزكردنی جه‌سته.
دووه‌م: یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات
پۆڵكه رێژه‌یه‌كی به‌رز له ریشاڵه خۆراكییه‌كانی تێدایه، كه هاوكارن له باشكردنی كرداری هه‌رس، بۆیه خواردنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یارمه‌تی به‌رگریكردن له كێشه‌كانی هه‌رسكردن ده‌دات.
سێیه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری
پۆڵكه یه‌كێك له خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه به ڤیتامین سی، هه‌ربۆیه ده‌كرێت وه‌ك یه‌كێك له رێگاچاره‌كانی زیادكردنی به‌رگری جه‌سته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان هه‌ژمار بكرێت.
هه‌روه‌ها پۆڵكه رێژه‌یه‌كی به‌رز له دژه‌ئۆكسێنه‌ره‌كانی تێدایه كه سوودی ته‌ندروستی زۆره و به‌رگری له‌ش له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌كان به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: پاراستنی چاو
پۆڵكه بۆ ساغڵه‌می چاو به‌سووده، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی لۆتینی تێدایه، كه تووشبوون به نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی چاو وه‌ك (تاریكبوونی هاوێنه‌ی چاو، دروستبوونی تانه یان په‌ڵه‌ی چاو) كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه پۆڵكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یاریده‌ده‌ره بۆ پاراستنی چاو له‌ده‌ستدانی بینایی به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن.
پێنجه‌م: پاراستنی دڵ له نه‌خۆشییه‌كان
ئه‌و ریشاڵانه‌ی كه ناتوێنه‌وه و له پۆڵكه‌دا هه‌ن، هاوكارن له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌له‌كانی تووشبوون به نۆره‌دڵێ و دڵه‌كۆژێ. هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌رن له راگرتنی ئاستی شه‌كر له خوێندا و جه‌سته ده‌پارێزێن له روودانی كێشه ته‌ندروستییه كتوپڕه‌كان.
شه‌شه‌م: دابه‌زاندنی كێشی له‌ش
به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی پۆڵكه به ریشاله‌كان هه‌ستی تێربوون لای مرۆڤ زیاد ده‌كات، چونكه هه‌ر ١٠٠ گرام له پۆڵكه، ته‌نیا ٨١ گه‌رمۆكه (كالۆری) تێدایه، به‌مه‌ش مرۆڤ ده‌پارێزێت له مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش.
حه‌وته‌م: بۆ پێست به سووده
رێژه‌ی به‌رزی ڤیتامین سی له پۆڵكه‌دا واده‌كات كۆلاجین له له‌شدا زیاد بێت، به‌مه‌ش پێست زیاتر دره‌وشاوه‌تر ده‌بێت و پێست له تێكچوون ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.