پارێزگاری كه‌ركووك، به‌بۆنه‌ی 16ه‌مین ساڵیادی ئازادكردنی شاری كه‌ركووك له ده‌ست رژێمی به‌عس، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، شارەکەمان له سایه‌ی عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و بەھاوکاری گرووپێك بەناو کوردەوە بوونە ھۆکارێك بۆ ئەم دۆخەی ئێستا رووبەرووی شارەکەمان بۆتەوە دۆخێكی نه‌خوازراو و به زۆر سه‌پێندراوە.
جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی شاری كه‌ركوك.. كه‌سوكاری سه‌ربه‌زری شه‌هیدان
ئه‌مڕۆ (16) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ئازادكردنی شاری كه‌ركوك له (10 / 4 / 2003)، كه كۆتایی به حوکمرانی (35) ساڵه‌ی زه‌بر و سته‌می به‌عس به‌رامبه‌ر به کەرکووك و كه‌ركووكییه‌كان هێنرا.
له‌م بۆنه مێژوویی و پر له سه‌روه‌رییەی گه‌له‌كه‌مان؛ پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاری کەرکووك و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م و ده‌خوازیین ئه‌م یاده مه‌زنه ببێته درێژه‌ده‌ری گیانی ته‌بایی و برایه‌تی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌مان.
ئازیزان... وه‌ك لای هه‌مووان روونه.. ئازادكردنی شاری كه‌ركووك، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به‌خشی، تا قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی ته‌ندرووست و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دوور له ده‌مارگیری نەتەوایەتی و ئایینی ده‌ست پێبكه‌ن.
ئه‌م پرۆسه‌یه کە به هه‌وڵ و خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ركوكیه‌كان و له نێویشیاندا به تایبه‌تی گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاته ئه‌نجام، به‌ڵام به‌هۆی عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له دوای (2003)، نه‌تواندرا ئەم دەرفەتە بقۆزرێته‌وه بۆ فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی و سەروەری یاسا و ژیانێکی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ دانیشتووانی شارەکەمان.. هەر لە رۆژانی یەکەمی دوای پرۆسەی ئازادکرنی کەرکووك درووستكردنی ئاسته‌نگ بۆ جارەسەری کێشەکان ده‌ستپێكرد و تا زیاتر به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، ئه‌م عه‌قڵیه‌تە حوكمڕانییه به‌رامبە‌ر به كه‌ركووك زیاتر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتێكدا یادی ئه‌م سه‌روه‌رییه پڕ له شكۆیه ده‌كه‌ینه‌وه، جارێكی تر شارەکەمان له سایه‌ی عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و بەھاوکاری گرووپێك بەناو کوردەوە بوونە ھۆکارێك بۆ ئەم دۆخەی ئێستا رووبەرووی شارەکەمان بۆتەوە دۆخێكی نه‌خوازراو و به زۆر سه‌پێندراوە، كه تا ئه‌م چركه‌ساته به عه‌قڵیه‌تی حوکمی سه‌ربازی و سیاسی مامه‌ڵه به ته‌واوی دۆسیه‌كانی شاره‌كه‌وه ده‌كرێت، بەردەوامن به پرۆسه‌ی ته‌عریب و په‌راوێزخستن و بێبەشکردنی كورد و توركمان و عەرەبی رەسەنی شارەکە له حوکمڕانی و ئیداره‌دانی کەرکووك.
بۆیه له‌م یاده پیرۆزه‌دا... جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كۆتایهێنان به حكومی سه‌ربازی و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی مەدەنیەت و جێبەجێکردنی دەستوور بە تاکە چارەسەر دەزانین بۆ کێشەی كه‌ركووك و ناوچەدابڕاوەکان وەرایده‌گه‌نین: عه‌قڵیه‌تی حوکمی مه‌ركه‌زی و سه‌ربازی له كۆتاییدا رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نووسی به‌عس ده‌بێته‌وه.
دووباره پیرۆزبایی یادی (16) ساڵه‌ی ئازادكردنی شاری كه‌ركوك له سه‌رجه‌م كه‌ركوكیه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین و سه‌ری رێز و نه‌وازیش بۆ شه‌هیدانی پاراستنی كوردستان و كه‌ركوك داده‌نوێنین.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم
10 / 4 / 2019
له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆدا 10-4-2003 و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادی عێراق، كه ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان، شاری کەرکووکیان لەژێر داگیرکاریی رژێمی بەعس، رزگار کردەوە.
شایه‌نی باسه رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، لە ئەنجامی خیانەتەوە بەھاوکاری گرووپێك بەناو کوردەوە شاری کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کرایەوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.