ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2019/4/10، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی "بیره‌وه‌رییه‌كانی لم" له ته‌لاری په‌رله‌مان كرایه‌وه.
له‌میانی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌كه‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی په‌رله‌مان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا ده‌ستخۆشیی له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (عه‌لی ڕه‌زا) كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌و رایگه‌یاند: تاوانی ئه‌نفال تاوانێكی له‌بیر نه‌كراو و ناخۆشبوو كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا هات و زامێكی له‌بیرنه‌كراوه ، داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق كرد قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه .
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.