سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسانی 2019 بەنوسراوی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران به واژوی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستانی لهسهره، لاری نەبوونی حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ دامەزراندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەڵەبجە.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەهەژماری تایبهتی خۆی له فەیسبوك نووسیویەتی، لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ھەیکەلیەت و دامەزراوەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی ھەرێم، ئەمڕۆ بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سکرتاریەتی ئەنجومەن ژمارە 2021 لە 10-4-2019 لاری نەبوونی حکومەتی ھەرێم خرایە ڕوو بۆ دامەزراندنی «ژووری بازرگانی وپیشەسازی پارێزگای ھەڵەبجە».
ھیوادارم ئەم دامەزراوەیە ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی وەبەرھێنەران و بازرگانانی ھەرێم بە تایبەتیش بازرگانە ھەڵەبجەییەکان بۆ سەرمایەگوزاریی لە پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە.
خاڵێکی دیکەی گرنگی ئەو نووسراوە ڕاسپاردنی دەستەی وەبەرھێنانە بە سوود وەرگرتن لە ماددەی شەشەم لە یاسای وەبەرھێنان ژمارە 4 ساڵی 2006 بۆ بەخشینی ئیمتیازی سەربار، و زیادکردنی ساڵەکانی لێبوردنی باج و ڕەسمی گومرگی سەربار بەو پڕۆژانەی کەرتی تایبەت کە لە ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن جیاواز لە پارێزگاکانی دیکە تا ھانی وەبەرھێنەران بدرێ ڕووبکەنە ئەو پارێزگایە بە تایبەتیش لە بوارەکانی گەشتوگوزاری و کشتوکاڵ.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.