Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:39

سوپای سودان کۆنتڕۆڵی ڕادیۆی فه‌رمی وڵاته‌که‌یان کرد و سروودی نیشتیمانیان له‌و ڕادیۆیه‌وه‌ په‌خشکرد

له‌ په‌خشی ڕادیۆوه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پاش كه‌مێكی تر به‌یانێكی گرنگ ده‌رده‌كه‌ن
سوپای سودان كۆنتڕۆڵی ڕادیۆی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان كرد و سروودی نیشتیمانیان له‌و ڕادیۆیه‌وه‌ په‌خشكرد
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای سوودان چوونه‌ پاڵ خۆپێشانده‌ران و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ڕادیۆی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌وه‌ و سروودی نیشتیمانیان له‌و ڕادیۆیه‌وه‌ په‌خش كرد، هه‌روه‌ها له‌ په‌خشی ئه‌و ڕادیۆیه‌شه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پاش كه‌مێكی تر به‌یانێكی گرنگ ده‌رده‌كه‌ن.  

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تانك و زرێپۆش له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سوودان له‌ خه‌رتووم بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ هێمایه‌كه‌ بۆ  ئه‌وه‌ی سوپا كوده‌تا ده‌كات و ده‌چێته‌ پاڵ ده‌نگی خۆپێشانده‌ران و دوورخستنه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیره‌ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كاتی تا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودان ببوژێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه‌ خۆپێشاندان له‌ دژی سه‌رۆكی وڵات به‌رده‌وامه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون. 

هه‌ر له‌و كوده‌تایه‌شدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی سوودان عه‌لی عوسمان و عبدولڕه‌حیم حوسین وه‌زیری به‌رگری پێشووی سوودان له‌لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌ستگیركران، له‌ ئێستاشدا عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سوودان له ‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ره‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ خۆپێشانده‌ران به‌په‌رۆشه‌وه‌ سروودی نیشتیمانی ده‌ڵێنه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ی پیشه‌وه‌ران داوا له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌كات له‌ به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا له‌ شاری ئوم ده‌رمان كۆببنه‌وه‌ و بۆ شوێنی تر بڵاونه‌بنه‌وه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.