به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و هه‌وره بروسكه‌وه مێرد منداڵێكی 13 ساڵان له شارباژێر گیانی له‌ده‌ستدا
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له گوندی به‌رزه‌دێی سه‌ر به قه‌زای شارباژێر مێرد منداڵێك به ناوی" شازاد دڵشاد شه‌ریف" له كاتی بردنی خواردن بۆ باوكی كه خه‌ریكی شوانكاری بووه هه‌وره بروسكه لێی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی به‌فرو باران بارین كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماڵیی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.