له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیەک بەناوی حه‌سه‌ن خورشید عه‌زیز لەدایکبووی 1950دانیشتووی قەزای کەلار هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی مارپێدانەوە گیانی لەدەستدابوو
پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ناحییەی زنانە مار گەستویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.