لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، شارهوانى دوكن ڕایدهگهێنێت ، لهئێستادا ڕۆژانە بۆبینینی دیمەنەجوانەکانی بیڵ ماوس و سپیل وای هاوڵاتیان و گەشتیارێکی زۆر ڕوولەشارۆچکەكه دەکەن بەتایبەت بۆ بینینی دیمەنی دڵ ڕفێنی دەرچەی ئاوی بیڵ ماوس و سپیل وەی
شارهوانى دوكان راشیدهگهێنێت ، هەندێک لەهاوڵاتیان زۆر نزیک دەبنەوە تا ئەو ڕادەیەی مەترسی بکەوێتە سەرژیانیان
ئاماژه بهوهش دهكات كه لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران و ڕونەدانی ڕوداوی نەخوازراو لە لایەن قائیمقامییەتی قەزای دوکانەوە بڕیاردرا و لایەنی پەیوەندی دار ڕاسپێردرابە قەدە غەکردنی نزیک بونەوەی هاوڵاتیان و گە شتیاران لە دەرچەی ئاوی بێڵ ماوس و سپێڵ وەی ، بۆ ئاگاداری گشت لایەك
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.