یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی له گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی میوانداری برده‌وه
یاریزانانی بارسا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به فشارێكی توند بۆ سه‌ر گۆڵی دی خیا ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كان و له خوله‌كی دوازده‌دا، لویس سوارێزی ئۆرگوایی تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد‌و لوك شا‌و به‌رگریكاری مان یونایتد تۆپه‌كه‌ی به هه‌ڵه خسته گۆڵی تیپه‌كه‌یه‌وه‌و گۆڵێكی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش گوشاره‌كانی بلوگڕانا بۆ تۆماركردنی گۆڵی دیكه به‌رده‌وام بوو، له‌و لاشه‌وه یاریزانانی ئه‌هریمه‌نی سوور هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان ده‌دا، به‌ڵام نه مێسی و هاوڕێكانی و له‌به‌رامبه‌ردا نه پۆگبا‌و هاوڕێكانی له گۆڵ تۆماركردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له‌ئه‌نجامدا بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی سه‌ركه‌وتنی له یاریگای ئۆڵد ترافۆرد له‌به‌رامبه‌ر مان یونایتد به‌ده‌ستهێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.