ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 4 ى 2019 ، له‌ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا له‌یاری چووندا كاتژمێر 10 ى شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی گه‌شتی وڵاتی چیك ده‌كات و ده‌بێته میوانی یانه‌ی سلاڤیا براگ
چێلسی دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجامداوه، لای خۆشه‌وه ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی بلوز له‌لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌وانان گه‌شبینی خۆی به‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی راگه‌یاندو وتی هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ئه‌نجامێكی شایسته بگه‌رێنه‌وه له‌نده‌ن
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی پلانی گونجاومان بۆ ئه‌و یاریه داڕشتوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌مترین هه‌له له‌نێو یاریگا بكه‌ین، به‌تایبه‌ت كه یاریه‌كه له‌ده‌ره‌ووه‌ی یاریگای خۆمانه
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێشبینى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كردووه به‌م شێوه‌یه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.