له‌وڵاتی ئیسرائیل ئیسحاق حایكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ ناوی چووه نێو په‌رتوكی گینیس بۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌جیهان
ئیسحاق حایك گۆڵپارێزی یانه‌ی ئیرۆن ئۆف یه‌هوده كه له ریزی یانه پله چوارهكانی ئیسرائیل یاری ده‌كات، له‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیرۆن ئۆف یههودهو مه‌كابی رامات گات ئه‌و گۆڵپارێزه پێنج گۆلی له‌سه‌ر تۆماركرا، لای خۆشیه‌وه حایك دووپاتیكرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌یاریكردن تا ئه‌و كاته‌ی له‌توانای هه‌یه، چونكه تۆپی پێ له‌گه‌ڵ خوێنی تێكه‌ڵ بووه
پێویسته بوترێت ئیسحاق حایك له‌دایك بووی وڵاتی عێراقه‌و تا ئێستا نه‌وه‌د یاری بۆ یانه‌كه‌ی له ریزی پله چواره‌كان ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.