دوو گەنج خۆیان رادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی باوکیان، دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.
لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی هاتووه پاش ئەوەی سەرلەبەیانی دوێنێ 10ی نیسانی 2019، هاووڵاتی (أ.ف.ح) لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی لەلایەن كوڕەكانیەوە بەچەقۆ كوژرا ئەمڕۆ تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستگیركراون.
له راگهیهندراوهكهی ئاسایشی ئاماژە بهوهكراوه، كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2019 دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ك.أ.ف) لەدایكبووی 1998و (گ.أ.ف) لەدایكبووی 2001 خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كرد كە تۆمەتبارن بەكوشتنی (أ.ف.ح) باوكیان.
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كوشتویانەو روبەڕوی یاسا كرانەوە.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.