ئاسایشی گەرمیان، گرتنی چەكدارێكی داعشی لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان راگەیاند و ئاشکرای کرد، ئەو تیرۆریستە ناسنامەی ساختەی پێ بووە.
رائید عوسمان عەبدولکەریم وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لە سنووری کەلار تیرۆریستێکی بە رەگەز عەرەب دەستگیرکراوە کە لە سەرەتای دروستبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە پەیوەندیی بە رێکخراوەکەوە کردووە و لێپرسراوی گواستنەوەی ئەندامانی داعش بووە لە نێوان کەرکوک و حەویجە و پەڵکانە.
گوتیشی: تیرۆریستەکە بە مەبەستی خۆحەشاردان ویستوویەتی بە ناسنامەی ساختە لە کەلارەوە بچێتە سلێمانی.
رائید عوسمان گوتیشی: تۆمەتبار لەدایكبووی 1997 ە و دانیشتووی شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆكەی خانەقینە و خێزاندارە و لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی دووی تیرۆر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەو بارەوە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکە پەرتەوازە بوونە و توانای خۆکۆکردنەوەیان نییە و لەرێی ناسنامەی ساختەوە هەوڵی خۆحەشاردان دەدەن و هێزەکانیشیان لە راوەدونانیان بەردەوامە.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.