Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 00:07

دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی و ئابووریی تورکیا - هه‌رێمى کوردستان ساز ده‌کرێت

سێ دامەزراوەی ئابووری و بازرگانیی تورکیا، بەشداری تێیدا ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، سێ دامەزراوەی ئابووری و بازرگانیی تورکیا، لە هەولێر، بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی و ئابووریی تورکیا - هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر دەکەن.

کۆمەڵەی پیشەسازی و کارسازانی تورکیا - عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هاکان کاراچای، سەرکونسوڵی تورکیا لە هەولێر، بانگهێشتی سێ دامەزراوەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی نێو کۆمەڵەکەیانی کردووە، تاوەکو لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩دا، بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی تورکیا - هه‌رێمى كوردستان بکەن.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە کۆڕبەندەکەدا پێگەی بازرگانیی هەولێر دەخرێتە بەر باس و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە نزیکەوە چاویان بە بەشداربووان دەکەوێت. جگە لەوەی کۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازییەکانی تورکیا لەگەڵ وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی باشیان بۆ دەڕەخسێت تاوەکو لە بارەی کاری هاوبەش و گرێبەستی کار، گفتوگۆ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.