Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:44

سبه‌ی هه‌ینی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ڕووی شوفێران ده‌کرێته‌وه‌

به‌هۆی دووباره‌ قیرتاوكردنه‌وه‌ی داخرابوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی دووباره‌ قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر لەڕێگای شقڵاوە بۆ ڕێگای کۆیە داخرابوو، شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌یانی هه‌ینی 12ی نیسان شه‌قامه‌كه‌ به‌ڕووی شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر هاتووه‌، لەگەڵ داوای لێبوردن لە شۆفێران و ھاووڵاتیانی شارەکەمان کە بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئاستەنگ بۆ ھاتوچۆیان دروستت بوو، لە ئێستادا ڕایدەگەینین کەوا  قۆناغی دووەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100م لەڕێگای شقڵاوە بۆ ڕێگای کۆیە بەبڕی 33000 مەتر دووجا و 60 کاتژمێر کاکردنی بەردەوامی بەسەرکەوتوی تەواو بوو بەیانی ڕێکەوتی 2019/4/12 تەواوی شەقامەکە دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ سوپاسی ھاووڵاتیان و هه‌روه‌ها  بۆ ماندووبونی کارمەندانی ھاتووچۆش ده‌كات  .

ئاماده‌كردنی: كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.