نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ده‌یه‌وێت هاوكاری هه‌ولێر بكات به تایبه‌تی له زبڵ و خاشك، هه‌روه‌ها هاتووچۆی گشتی و ئاوی خواردنه‌وه له زۆربه‌ی بواره‌كانیش پرۆژه پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌ها دووپاتیان لە هاوئاهەنگی نێوان پاریس و هەولێر كردەوە.
دكتۆر عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مه سه‌ردانێكی گرنگه، دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسه بۆ هه‌ولێر له پرۆگرامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس هاوكاری چه‌ند شارێك ده‌كات، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ئه‌مجاره‌ش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ولێری هه‌ڵبژاردووه، زۆر گرنگه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێم و پاریس دروست بكرێت، پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه ببنه ده‌سته خوشك هه‌ولێر و پاریس، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ده‌یه‌وێت هاوكاری هه‌ولێر بكات به تایبه‌تی له زبڵ و خاشك، هه‌روه‌ها هاتووچۆی زۆر شتی دیكه و ئاوی خواردنه‌وه له زۆربه‌ی بواره‌كانیش پرۆژه پێشكه‌ش بكات.
دۆڵه‌مه‌ری گوتیشی ئه‌م په‌یوه‌ندیه له ساڵی 2015وه دروست كراوه له نێوان هه‌ولێر و پاریس، ئه‌م جۆره سه‌ردانه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌به‌رنامه‌شیاندایه له داهاتوودا زیاتر خزمه‌تی هه‌ولێر بكه‌ن به‌تایبه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: شاره‌وانیه‌كان له ئه‌وروپا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌یه بۆ پرۆژه گرنگه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی شاره‌وانی و خودی شاره‌وانیدایه، بۆیه له بریاری ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی پاریس به كۆی ده‌نگ بریاردرا په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، له داهاتوو سود له‌یه‌كتری ببین له پرۆژه گرنگه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد فه‌ره‌نسا رۆڵی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت لە تێكشاندنی داعش هه‌روه‌ها رۆڵێكی كارای هەبووە. هەروەك دووپاتی لەسەر دۆستایەتی فڕەنسا بۆ گەلی كورد كردەوە.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری گوتیشی: فرەنسا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە ماوەی ڕابردوو چەندان جار هاوكاری هەرێمی كوردستانی كردووە و هاوكات ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
بۆ بینینی ده‌قی دیمانه‌كه‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/2131856397105553/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.