Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:28

خه‌ڵکی سودان داوا ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان له‌ حکوومه‌تی سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ حکومەتێکى مەدەنی بگۆڕدرێت

خۆپێشاندانی ملیۆنی خه‌ڵك
خه‌ڵكی سودان داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان له‌ حكوومه‌تی سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ حکومەتێکى مەدەنی بگۆڕدرێت
کوردستان TV
100%

دوای ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوی گروپی ئۆپۆزسیۆنی گوڕانكاری و ئازادی دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتیانی سودان له‌ خه‌رتوومی پایته‌خت‌ له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوون. 

دیاره‌ گروپی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕانكاری و ئازادی، زۆربه‌ی نه‌یاران و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی عومه‌ر به‌شیر له‌خۆ ده‌گرێت. 

ئه‌مه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ به‌بێ گوێ دانه بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، هه‌زاران هاووڵاتی سودانی، له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌ خه‌رتوومی پایته‌خت كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان، له‌ حكوومه‌تی سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ حکومەتێکى مەدەنی بگوازرێته‌وه‌. 

هاوكات ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پشتگیری ده‌كرێت. 

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دوێنی بەیانى عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکى سودان لە لایەن ئەنجوومەنى سەربازی سودانەوە لە کار دوورخرایەوەو دواتر دەسەڵاتێکى كاتی سه‌ربازی لەو وڵاتە بۆ ماوەى دوو ساڵ ڕاگەیەندرا . 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.