بوونی یه‌ك هه‌ڵوێستی ، بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خاڵی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو شتێكه زۆرجار مرۆڤ ناتوانێ رێگه له روودانی كاره‌ساتی سروشتی بگرێت ،به‌ڵام ئه‌م گونده زۆر زیركانه توانیان خۆیان له ئه‌م لافاوه‌ی له وڵاتی ئێران هات خۆیان و گونده‌كه‌یان بپارێزن.
دانیشتووانی گوندێكی ئێران ڕێگرییان له‌وه كرد كه لافاوه كه‌م وێنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه زیان به‌وان بگه‌ێنێت، ئه‌وان ئێستا به ئازایه‌تی و لێهاتوویی ناسراون.
گوندی حاجی ئاوای سه‌ر به پارێزگای گوڵستان له باكوری ئێران پێكه‌وه و به یه‌كگرتوویی به سه‌ر كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا زاڵ بوون و ئه‌و قه‌یرانه‌یان وا كۆنتڕۆڵ كرد كه هیچ زیانێكیان به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌وان ئێستا لای ئێرانییه‌كانه‌وه به نموونه‌ی یه‌كڕیزی و هاوكاری و پێكه‌وه‌بوون ناسراون.
كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری ڕووداوێكی سرووشتی ئاگادار كرانه‌وه، خه‌ڵك سه‌ره‌تا بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه لافاوه‌كه به گونده‌كه‌ی ئه‌وانیش بگات به‌ڵام پاش كه‌مێك هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كرد و ژن و پیاو و پیر و گه‌نج پێكه‌وه چوارده‌وری گونده‌كه‌یان والێكرد كه هیچ كات لافاوه‌كه به گونده‌كه‌ی ئه‌وان نه‌گه‌یشت.
ئه‌وان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌م كاره‌یان به‌رده‌وام بوون، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت له شه‌و و ڕۆژێكدا ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك خه‌ویان هه‌بووه، ئێستا چوارده‌وری گونده‌كه ئاوه به‌ڵام به هۆی تێكۆشانی خه‌ڵكه‌وه ئاو نه‌چووه‌ته نێو گونده‌كه، ئه‌وان داوای هاوكارییان له حكومه‌ت كردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا كراوه ئه‌م یه‌كڕیزی و پێكهوهبوونهی دانیشتووانی گوندی حاجی ئاوا بكرێته فلێم و هه‌مووان وانه‌ی لێ وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.