Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 00:07

نێچیرڤان بارزانی: حکومه‌تى عێراق ده‌بێ قه‌ره‌بووى که‌سوکارى ئه‌نفال بکاته‌وه‌

له‌یادی تاوانی ئه‌نفالدا، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ یادی تاوانی ئه‌نفالدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاند، به‌عس سیاسه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی دژی گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گوتی" دوای زیاتر له‌ 30 ساڵ، یادی قوربانییانی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه ئه‌و شاڵاوه‌‌ هیچ سنوورێكی نه‌ده‌ناسی و هه‌مووانی ده‌كرده‌ قوربانی.

وتیشى" حكومه‌تى عێراق ده‌بێ كار بۆ سارێژكردنه‌وه‌ى برینى ئه‌نفال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفال بكات.


بۆ بینینى ده‌قی په‌یامى ڤیدیۆیی نێچیرڤان بارزانى، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.