شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له خانه‌قین هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیی و چوار چه‌كداری ئه‌و هێزه برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: شه‌وی رابردوو له خانه‌قین چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیی له‌ئاكامدا چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه‌و برینداره‌كانیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه كراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.