خه‌لیفه حه‌فته‌ر چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوس ،سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدراوه له‌به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێ.
به‌پێی ھه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه پشتی به زانیاری به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی سعوودیه به‌ستووه، حه‌فته‌ر چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوس سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه.
له ھه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه سعوودیه به‌ڵێنی پێدانی ملیۆنان دۆلاری به حه‌فته‌ر داوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌رابلوس.
ھه‌ر له ھه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه حه‌فته‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ریاز له ٢٧ی ئاداری رابردوو، له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبووه‌ته‌وه.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی راپه‌رین له‌دژی قه‌زافی ساڵی 2011 گه‌ڕاوه‌ته‌وه لیبیا و بۆته یه‌كێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی لیبیا كه له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه پێكهێنراوه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه هاوشانی قه‌زافی به‌شداری له كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1969 كردووه له دژی ئیدرس سونسی شای پێشووتری لیبیا.
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.