كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور وتوویه‌تیی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاو بگرێته‌به‌ر ئاماده‌یه بۆ سێیه‌مجار دیدار له‌گه‌ڵ ترامپ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت ده‌دات به ئه‌مریكا تا ده‌ست هه‌ڵگرێت له هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندنه‌كانی كۆریای باكوور ئه‌م هه‌واڵه‌یان راگه‌یاند و له‌سه‌ر زاری رێبه‌ری وڵاته‌كه‌وه نووسییان: باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ به‌دوای رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه و مایه‌ی قبوڵكردن بێت بۆ هه‌ردووك وڵات نه‌ك ته‌نیا بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
كیم جونگ ئون وتوویه‌تیی: ئه‌نجامی دانیشتنه‌كه‌ی " هانۆی " پایته‌ختی ڤیێتنام ئه‌و گومانه‌ی له‌لام درووستكردووه كه ئایا ئه‌مریكا به‌ڕاستی به‌نیازه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور باشتر بكات یان نا.
رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌وه‌شی وت: ئه‌مریكا به هه‌ڵه‌داچووه و واده‌زانێت ئه‌گه‌ر گوشار بخاته سه‌رمان، ئه‌وا ده‌توانێ ئێمه بخاته ژێر فه‌رمانی خۆیه‌وه و كۆنتڕۆڵمان بكات.
هه‌ڵبه‌ت كیم جونگ ئون ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیی و تاكه كه‌سیی نێوان خۆی و دۆناڵد ترامپ په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.