هێزەكانی پشتگیری خێرای سودانی لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ شەممە داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی ئینتیقاڵی دەكات كە نوێنەرایەتییەكەی سەربازی و هەروەها ئەنجومەنێكی وەزیران و حكومەتێكی مەدەنی بێت كە هەموو پارت و لایەنەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی لە سەری رێك بكەون.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە پێویستە بەرنامەیەك بۆ ئەو ماوە ئینتیقالیە دابنرێت كە لە 3 تا 6 مانگ زیاتر نەبێت و لەو ماوەیەشدا پێداچوونەوە بە دەستوور بكرێت .
محەمەد حەمدان حەمیدەتی فەرماندەی هێزەكانی پشتگیری خێرای سودان دوێنێ داوای لێبوردنی كرد كە بەشداری ئەنجومەنی سەربازی ئینتیقالی بكات
حەمیدەتی روونیكردەوە كە هێزەكانی بەشێكی هێزە چەكدارەكان دەمێننەوە و كار بۆ یەكێتی خاكی سودان دەكەن و رێز لە مافەكانی مرۆڤ دەگرن و پشتیوانی گەلی سودان دەكەن .
هەر چارەسەرێك كە گەلی سودان پێی رازی نەبێت رەتیدەكەنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.