ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یز سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بیی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند با وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌وه دڵنیاببنه‌وه كه كورسیی سووریا له‌م یه‌كێتییه نه‌كه‌وێته ده‌ست ئێران.
دواتریش سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیی سووریا له‌م یه‌كێتییه‌دا وتی: حكومه‌تی سووریا ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هۆكاره‌كانی جه‌نگ بسڕێته‌وه، چونكه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌یه كه ئه‌ندامێتیی دیمه‌شق له یه‌كێتییه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌بولغه‌یز وێڕای ئاماژه به جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وتی: ئه‌و جه‌نگه بووه‌ته هۆی قووتدرانی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێران بانگه‌شه‌ی ئازادكردنی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.