زۆر گرنگه ئاگاداری منداڵه‌كه‌ت بیت ، چونكه تالاسیما یه‌كێكه له‌نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كانی خوێن كه كه‌سی تووشبوو توانای ئاسایی دروستكردنی خوێن له‌ده‌ست ده‌دات و به‌درێژایی ژیانی پێویستی به‌وه‌رگرتنی خوێن هه‌یه.
تالاسیما له‌رێگه‌ی هێڵه‌كانی باوانی هه‌ڵگره‌وه ده‌گوزارێته‌وه، ئه‌وه ته‌نیا هۆكاره بۆ تووشبوون به تالاسیما.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تالاسیما:
- كه‌م خوێنی له‌ته‌مه‌نی سێ مانگیه‌وه تاكۆتایی ژیانی.
- هه‌ڵاوسانی سپڵ و جگه‌ر.
- نه‌رمبوونی ئێسك و هه‌ڵوه‌رین و شكان.
- گۆڕانی ڕه‌نگی پێست بۆ خۆڵه‌مێشی به‌هۆی نیشتنی مادده‌ی ئاسن.
- گه‌وره‌بوون و له‌كاركه‌وتنی دڵ.
- سستی و له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر و گورچیله‌كان.
- تووشبوون به شه‌كره و كه‌می ڕژێنی غوده.
- كاریگه‌ری ده‌روونی و گۆشه‌گیری.
- لاوازبوونی سیستمی به‌رگری له‌ش و تووشبوونی هه‌وكردنی به‌رده‌وام.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.