له‌كاتی كێبڕكێ له پاڵه‌وانییه‌تی ئه‌وروپا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كه له شاری باتۆمی له جۆرجیا به‌رێوه‌چوو، گایل كیتشانكی، یاریزانی فه‌ره‌نسی تووشی رووداوێكی به ئازار‌و ترسناك بوو.
یاریزانه‌كه ویستی 110 كیلۆگرام به‌رز بكاته‌وه، سه‌ره‌تا تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام دواتر كێشه‌كه به‌سه‌ریدا كه‌وت و تووشی رووداوێكی ترسناك بوو.
پاشان یاریزانه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ی به‌په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و له پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه قۆڵی چه‌پی له دوو شوێن شكاوه‌و ئهنیشكێشی تووشی ئینزیلاق بووه.
پێشتر یاریزانه‌كه 110 كیلۆگرامی به‌رزكردۆته‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌شی له كێشی 111 كیلۆگرام له ساڵی 2015 تۆماركردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / rt
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.