له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی ئیتاڵیا، كاتژمێر 4 ی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی سپال
له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یوڤێنتوس یان یه‌كسان بوونی له یاریه‌كه‌دا، ئه‌وا نازناوی كالچیۆ بۆ هه‌شته‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات، ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری یوڤێ له یاری ئه‌مرۆ‌دا پشوو به كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌ویش بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له پێكان و ماندووبوون تا به باشی بۆ یاری سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌بن
بیانكۆنێری چاوی له‌وه‌یه ببێته یه‌كه‌م یانه‌ی ئه‌وڕوپا له‌م وه‌رزه‌دا كه نازناوی خولی ناوخۆ به‌شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌رده‌كات و یه‌كه‌م یانه‌ش له‌نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وڕوپا كه زۆرترین نازناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی وڵاته‌كه‌ی ده‌باته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.