Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:48

سه‌رچاوه‌ ئه‌مریکییه‌کان: سه‌رۆکی سی ئای ئه‌ی سه‌ردانی ئه‌فغانستانی کردووه‌

تا ئێستا هیچكام له‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جینا هێسپڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی ) له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جینا هێسپڵ به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پێدانی هێز و پێگه‌ی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ له‌ ئه‌فغانستان بووه‌ و له‌م سه‌ردانه‌دا دیداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و مه‌عسوم ستانكزی سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچكام له‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ زه‌مانه‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.