هه‌ر له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی ئیتاڵیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان میوانداری یانه‌ی لاتسیۆ ده‌كات
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی میلان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر جینارۆ گاتوزۆ سازكرد، میلان له ڕكابه‌ریدایه له‌گه‌ڵ ئه‌تلانتا بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له بلیته‌كانی شیاندن بۆ وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ، ڕۆسۆنێری هه‌وڵیش ده‌دات كۆتایی به زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ بهێنێت كه له چوار یاری ڕابردوویدا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن تۆماربكات
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لاتسیۆ یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به چل‌ونۆ خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دێت و چاوی له‌وه‌یه ئه‌نجامی باش له دوایین یاریه‌كانی خۆی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بێنێت و به‌ره‌و خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ند هه‌ڵكشێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.