یانه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی لیل له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا سازكرد
نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پیی ئێس جی دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی به‌شداری له مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵی تیپه‌كه‌ی كرد‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاری به‌رامبه‌ر لیل به‌شداربێت كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نێیماری ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ له بیستوسێی كانوونی دووه‌می ڕابردوو دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و له‌و كاته‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه، ئێستاش ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له دوایین یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی به‌شداری بكات تا به باشترین شێوه بۆ ململانێكانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بێت كه هاوینی داهاتوو له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.