یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، سێرجیۆ ڕامۆس به‌رگریكارو كاپتنی یانه‌كه به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌كه داده‌بڕێ
یانه‌ی شاهانه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كرد كه ڕامۆس پێكانی له ماسولكه‌كانی قاچی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه به‌شداری له یاری دووشه‌ممه‌ی ڕیال له به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیگانیس له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خولی ئیسپانیا ناكات، هه‌ر له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ماركا بڵاوی كرده‌وه كه ڕامۆس به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن گاریس به‌یلی هاوكاره‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دووچاری هه‌مان جۆری پێكان هاتبوو، جێگای ڕیال مه‌درید خاوه‌نی شه‌ست خاڵه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.