فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە چەند ڕێگەیەکەوە لە ھەوڵدایە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێشینەکان و نەھێشتنی جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی ئابووری.
بەھمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، پێشتر پێشینەی ھاوسەرگیری و پێشینەی خانووبەرە بەپێی یاسا دراوە بە ھاووڵاتییان، بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی ئەو پێشینانە ڕاگیراون.
ڕاشیگهیاند: ھەر کاتێک کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا و دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان باشتر بوو، ئەوا ئەو پێشینانە دەخرێنەوە گەڕ.
بەھمەن کاکە گوتیشی: وەک فراکسیۆنی پارتی ھەوڵی خۆمان چڕ دەکەینەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێشینەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.