له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشمه‌ندی مرۆڤایه‌تی، توێژه‌ران توانیان سه‌ركه‌وتووبن له چاندنی خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ بۆ نێو مێشكی مه‌یموون.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری ناشیوناڵ ساینس ریڤیۆ كه به زمانی ئینگیلیزی له په‌كین ده‌رده‌چێت ، بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه توێژه‌ره چینییه‌كان به یارمه‌تی توێژه‌ره ئه‌مریكییه‌كان له زانكۆی كارولینای باكوور تاقی كردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌و تیایدا سه‌ركه‌وتووبوون.
زاناكان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی هۆشمه‌ندی ده‌ركه‌وتووه كه جموجۆڵه‌كانی مه‌یموونه‌كان باش بووه‌و به خێرایی كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان له ئه‌مریكا ده‌ڵێت: مه‌یموونه‌كان هه‌ست به نائارامی و دڵته‌نگییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن و ئه‌وان باجێگی گه‌وره‌ی ده‌ستكارییه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌نه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /bcc
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.