بریکارى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: پێشبینى دەکرێت روفاتى گۆڕە بە کۆمەڵەکەى دوێنی سەماوە کورد بن و دواى پشکنینیان هه‌موو رووفاته‌كان دەگەڕێندرێنەوە هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ هه‌ینی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتیان كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عسدا شه‌هیدكراون له ناوچه‌ی سه‌ماوه‌ی باشووری عیراق دۆزرایه‌وه و چه‌ندین رووفاتی كوردی تێدایه.
له‌م به‌ڕه‌ڤان حەمدى بریکارى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمی كوردستان راگەیاند: لە ئێستادا تیمەکان پارێزگارى لە شوێنى گۆڕە بە کۆمەڵەکە دەکەن و دواتر تیمى پسپۆڕ دەنێردرێن و رووفاتەکان دەردەهێنرێن، دواى دەرهێنانى روفاتەکان، پشکنینیان بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت خەڵکى چ شوێنێکن هه‌موو رووفاته‌كان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا وەزارەت لەگەڵ دەزگای شەهیدانی بەغدا هەماهەنگیان كردووە بۆ دەرهێنانی ئەو روفاتانە و ناردنی نمونەیان بۆ پزیشكی دادوەری بۆ پشكنینی DNA، و ناسینەوەی ناسنامەیان و دواتریش رادەستی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێنەوە.
گوتیشی: تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكانی ناوی گۆڕەکە نەزانراوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین بۆ رووفاته‌كان ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌حمه‌د مه‌ننی جەودە پارێزگاری موسه‌ننا له‌وباره‌وه وتی: گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو دۆزراوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش كوردن و له سێداره‌دراون.
داڕشتنه‌وه: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.